|
ـــ چ ده‌نووسی { من } ؟!
+ " که‌سێک ده‌یویست کراست له‌به‌ر دادڕێ " ! " قه‌ره‌چیه‌کان پێده‌که‌نن به سنوور " ! " ژنی دراوسی دیهه‌ویست مێرده‌که‌ی له به‌رخۆی به‌رێ " ؟ ـــ له هه‌ڵه دای ... { خۆم } + له نێوان قشقه‌ڵه و کۆتر یه‌کیان ده‌گمێنن ... ـــ شتێک بنووسه { من} + ئاخ ... شتێک بنووسێ {خۆم } ـــ بنووسه ... تاکوو با بیانکات به به‌رخوێنی به‌ندیخانه‌کانی نێوان من و خۆم با له ژێر چه‌قه‌ره‌ی ئه‌م جووڵه‌یه، قامکه‌کان شه‌رمه‌زاری بێ ده‌نگی من نه‌بن ! + " که‌سێک ده‌یویست کراست له‌به‌ر دادڕێ " ؟ ـــ گێره‌ت له هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێ ! { من} + سنوور به‌ستراوه ! {خۆم } ـــ چووزانم له میاندواو ده‌گه‌ڕێ { من} !!! + " قه‌ره‌چیه‌کان پێده‌که‌نن به سنوور " ؟ ـــ 1 . به یه‌قین بزانه ئه‌مه شێعر نییه ، 2. قه‌ره‌چی و سنوور له یه‌ک دێڕدا ناگونجێن، 3. چ ده‌گا به کۆتر و قشقه‌ڵه ئه‌وه‌ی بفڕێ به جۆرێک ده‌گمێنێ ! + ده‌گمێنێ من ... خۆم ده‌گمێنم ... من ده‌گمێنم ... ده‌مانگمێنن ... ده‌گمێنینه‌وه ... ده‌مانگماند ... ده‌گمێنین ... ئه‌وه چیه له ده‌ماره‌کاندا جووڵه‌ی ده‌کا {خۆم } ؟ ـــ گوێی مه‌ده‌یه [ ڕه‌گی غیره‌ت ] درێژه بده {من} ... + " له ئه‌نجامی هێرشه خۆکوژیه‌که‌ی ژنه جیران ، داهاتووی چوار مناڵی قوڕ به سه‌ر قوربانی کرا ، + گێره‌ی له هه‌و... [ ببورن] میاندواو ده‌گه‌ڕی من ... " قه‌ره‌چی به‌خته‌وه‌ره [ سنوور ناناسێ ] ـــ هیچ نانووسم {خۆم } ... + من ... ده‌گمێنم ... " دراوسێ غه‌می بۆ ده‌خۆم من " ـــ سنوور به‌ستراوه .... + " که‌سێک ده‌یویست کراست له‌به‌ر دادڕێ { خۆم } " ؟! ـــ خۆم ده‌گمێنێ {من }... + من ده‌گمێنم {خۆم }....
و ممنوعیتی که هیچ گاه در تسخیر اندامم حس نخواهم کرد در فصل هایی که در راهند و روزهایی که چه زود به من عادت نمی کنند ! باز خواهم گفت : چه روزیست ؟! درپذیرش توطئه‌ی معصوم و التهاب اقنوم های مرتعش ... توجیهی قاطع برای آشی که خوردیم و دهانی که نسوخت ! آن سوی حیاط کسی تکرار می کند : به خاطر بیاور ! و من مدام در حال تبخیرم ... تو را می بلعند بالطبع ... مردمانی که به افسانه نزدیکترند و بهتان می زنند اشتقاق واژه هایی که به گوشزد ختم شوند و من ممنوع نمی شوم ... در روزهایی که باید الکی یادمان برود به من نیز بهتان می زنند و تو هم ... آن سوی حیاط کسی تکرار می کند : به خاطر بیاور ! ومن نمی فهــــم که چه را ... به عقب برمی گردم با بوی عطری که نمی دانم از کجا استشمام می کنم می بینمت در روزهایی که قرار بود یادم برود ! چه زود به من عادت نمی کنند !
چریکه‌ی شه‌هوه‌ت له په‌ڕپوو‌تی زۆڵی لابوونت چڵێس چڵێس گه‌رداو ده‌خوا له گه‌نکاوی چه‌مکی چاوانت ده‌پڕژێنێ نشێو نشێو ترۆت ئه‌کا تف هه‌ڵاویی ڕ‌ووی خۆت ئه‌گرێ سه‌رسام مه‌به سه‌گ وه‌ڕینه به ئاسمان.
تۆ ... له سه‌ره‌تای ده‌سپێکی قه‌ڕنێکی مژاوی له ناو له‌پی ئه‌مه‌گی باڵنده‌کان و چکاندنی خوێن له پێگه‌یشتنی ماقۆڕ منیش... به‌رده‌وام ده‌سته‌کانم ده‌بنه باڵ بۆت و ئه‌فڕن له به‌ژنی ساپیتکی ئاسمان
چ بێ شه‌رمانه ته‌مه‌ن دەچرژێنێ شۆخی مناڵ له سووچی نیگا تەزووی مەوداش ، ڕەهێڵە پەتێکە پلاسمای بڕانەوە و فەلسەفەی مانەوەی هەتاو له نزیکترین درووشمەکانی دیواری ئەم کۆڵانە { سرنج بدەن ........ سرنج بدەن ! } [ مەنتیقەی قەدەغە ! ] {مەترسی مەرگ !!!} دەزانین سەنگەر بگرین لێک قسەکانمان ڕیز کەین له دوو جیبهەی برانبەر و عادەتیشمان هەبێ پێک ! له قەرەباڵغی شەقامەکانی که سەربازخانەن و ئاماده باش ، هەرێمی سێبەریش ناپارێزن فەوارەی دەکەن چەک و پۆتین له ئاسانەی حوزه‌یرانی زەمان له پشت چرکه‌کانی ڕۆژنامەوانانی ڕیز بوو بەر لەوەی لێک تێبگەن ! تاکسیەکانیش سنووری ئەو بەری شەقام دیاری دەکەن له ڕوو گرتنی بێ ڕەوشتی پاوانکاری و چرینی بێ بڕانەوەی سیگناڵەکانیان لەم کۆڵانە ، کە من نازانم لەوێ دەست و قاچ مانای چییه بزەی پۆلیس ئاوسه ئاوس به گریانی ژنانێک که تاقیگەی زەیستانی گوومانن چەکەکانی کە شێعر ئەنووسن و پۆتین لە ڕه‌گه‌زی وین ئیزن نادەن لێک تێبگەین !!! له نێوان سنووری شاعیرانی ئەم شەقامه ... ئەم کۆڵانە ... هەر دەبێ عادەتمان هەبێ پێک !!!
نێوان من و تۆ
سێ نوخته‌یه له‌سه‌ر دێـــــــــــڕ... هاوبه‌شیمان ئاسمانێک و یه‌ک خۆر مانگێک و کۆمه‌ڵێ ئه‌ستێره زه‌وییه‌ک و پێداگری سێبه‌ر‌ێک نوقم بوونێ له فینجانه‌که‌ی جۆزا و گرسانی غوربه‌تی په‌ناهه‌نده‌یه‌ک کچێنیت وه‌ستاوه له ئه‌رشیڤی قه‌یران و شاگه‌شکه بوونی ئیشڕاقی ڕامووسان غه‌زه‌ل نووسی ساته‌کانمی که شاعیر نیــــــ‌م، تۆ ئه‌دوێنم و که‌ره‌سته‌ی هه‌ڵوه‌شانم قه‌مته‌ری سره‌وتنته له ده‌سپێکی نه‌بوونت تارێکم ته‌نیوه ، نۆبه‌ره‌ی به‌خت بوون و ده‌ڵێنی په‌له‌پیتکه‌ی نه‌بزه‌کانم سێبه‌رت ده‌گرمێـــــــنێ له‌گه‌ڵ وه‌رینی هه‌ر گه‌ڵا ده‌رزیله‌یێ له دار گوڵ نه‌بوویت... که من ئه‌بینم پاجۆشی به‌خت و نه‌بوونت شینتر له خۆت ساڵیانێکه جێ ماوم له غوربه‌تی ئۆردووگایێ که به‌ڕوویه و تۆش په‌ناهه‌نده‌ی شه‌وقی ئه‌و که هه‌ر تۆیی کڕێــــــوی ده‌که‌ی په‌شێو نیم و تۆ ئه‌دوێنم له کازێوی تێپه‌ڕیــــنت به سه‌ڕ گۆنام هه‌ر خۆت ده‌تگووت: خه ونێکم دیوه سپی... خۆت بوویت و من بووم ئاسمانێک و یه‌ک خۆر و مانگێک و کۆمه‌ڵێ ئه‌ستێره زه‌وییه‌ک و باڵه‌فڕکه‌ی ڕێـــــــــــژنه‌ی گوناح به‌داخه‌وه... چیرۆکی من نه ئه‌مه بوو لاره‌مل ئه‌نگاوته‌ی فیدا بوونت بێ من ته‌نیا، به‌دوای سیبه‌رێکا بووم که کچ بوو و کچێنی پێو‌ه‌ری حیلکاندنی بورجێکی سه‌رکێش نێوان من و تۆ ئه‌م سێ نووخته‌یه و به‌س (...) هاوبه‌شیمان هه‌ر شتێک بێ هه‌ر باربووی دێــــــــــــــــــڕ‌کانه و هیچ . هه‌رمان وه‌تمانی مه‌هاباد ـ خه‌زه‌ڵوه‌ری 1387 هه‌تاوی
سه‌فه‌ری دڵۆپێک خوێن پاپۆڕه‌وانی کۆڵانه‌کانی پرچته له درێژترین ڕیتمی ته‌زبیح و سه‌رکێش ترین به‌زینی ده‌ربیجه‌کانی خه‌فه‌ت شاده‌ماری ئه‌م نه‌غمه‌یه له یه‌که‌م پاپیرۆسی یافێز و عیفریتی ئانجۆلۆس له ڕوودانه‌وه‌ی پووشپه‌ڕی ئورشه‌لیم و حیکایه‌تی شۆسته‌کانی که زه‌نگیانه‌ن کۆڵانه‌کانی پرچتی لێ جۆڵا ده‌که‌م له سرته‌ی ساته‌کانی که ئیبلیس گله‌یی هاتنی جاهیلانه له یه‌که‌م چاو ڕه‌شتنێ ئه‌بله‌ق ده‌کرد و تابگه‌م بۆ خۆازبێنی شه‌که‌تباری مه‌ودا و فه‌تح و سه‌رکه‌وتن به گه‌واڵه ئه‌سپارد بوو ده‌سته‌کانم له چوار ئیقلیمی مێشکت پروشه‌ی ده‌کرد له سه‌فه‌ری دلۆپێک خوێن که سه‌رکێش ترین به‌زینی ئیبلیس به‌ره‌و چوار ئیقلیمی مێشکت " فرتوهۆڕ " مێرووله‌ی ده‌که‌ن...
وه‌ک دوو باڵی باڵنده‌ی فڕیو به‌ره‌و نه‌هامه‌تی وه‌رزه‌کان و نه‌گه‌یشتن به‌ره و وڵامی داهۆڵه‌کانی بێ هه‌راس تۆ گریان و من گیزه‌ڵ له فاقه و په‌یوه‌ند و سرنج که ده‌نگت بالۆکه‌ی ده‌کا ... له من... عاشق ئه‌زموونێک بنێشت ئه‌پێوێ له‌ش 1ـ بێ ڕه‌حمانه جوامێری قه‌ڵشی هه‌ژار ، که باشتر ته‌زوو داتبگرێ؟ 2ـ عه‌جه‌مێ جووته وه‌شێن غاری بۆ بزه‌ت ئه‌دا ، که زۆرتر خۆت دۆڕاندبێ ؟ 3ـ که باشتر پۆلیس گه‌شکه‌ی به ئاژاوه‌ت گرت ؟ ڕه‌گه‌ز تیرۆریست نییه خه‌ونی لاسوور بچه‌وسێنێ له خه‌ۆ دار بێزت لێ ده‌کا که نه‌تهێشت ...کچ بێ.... حاشا له گومان که نه‌گریس جیفڕکان ده‌دا له سپه‌ی ده‌نگت کۆچی کرد له گه‌ڕه لاوژه‌ی ئازادی نیگا و ( سڵاو ) سڵاو ... من له په‌یکه‌ری پیاوێکی په‌ککه‌وتۆوه گه‌ڕاومه‌وه قسه‌کانم ده‌کۆخن... له وشکه شیوی گلێنه‌تان... من سه‌ما نازانم... به‌ڵام خه‌ون ئه‌زانم بگێڕمه‌وه ! من گه‌ڕامه‌وه له له‌شی پیاوێکی په‌ککه‌وتوو که بالۆکه‌ی ده‌کرد ده‌نگ و حاوا بوومه‌وه له فه‌وجی فیته‌فیت و شه‌که‌تی کلۆ له نامیلکه سات تۆ... نوخته‌ی ڕزیوی کڕووزانه‌وه‌ی که ئه‌م هێزه‌ت به ده‌سته‌وه بوو فه‌رامۆشت کرد ( بیر ) ! ده‌نگم قوڵته قوڵتی دێ ... که ده‌گریم بۆ له‌شێ ، مێشیش بێزی لێده‌کا تۆ ساتێ بێ ئه‌م بلۆقه هه‌ڵناکه‌ی که‌چـــــــــــی... که‌وشه‌کانت جاسووستر له کۆتر و من ئاماده‌م بۆ گه‌ڕانه‌وه ...
و شاید پشت همین روزها اکتفا کنم در تنگنای نگرشهایت... من در شرقی ترین سطرهای این خیال سراسیمه با کلی تست های " چه فرقی می کند؟" و فاصله ی حرفهایی که سیالند و هرگز از حرکت باز نمی مانند تنها "هوازدگی" این روزها را بهانه می کنم "چه فرقی می کند؟ " وقتی خودم اذعان می کنم با کلی تجهیزات نمی توان مساحت و طول و عرض پس لرزه هایی که هنوز به ملاقاتت می آیند را بدست آوردن و تو در این میان... " آشفته و عریان" البته... به استثنای موهایت همانگونه که محجوب بودند و به اتفاق "چهار پنجم " مجموع انگشتان دست چپت آن‌طور که ماسیده در تدارک یک حرکت ناگهانی بر پشت دستانم رژه می رفتند نمی دانم...! اصلا " چه فرقی می کند؟ " فراخوان تماشای یک تار موی چند میلیون دلاری فلانی یا هوازدگی ساکنان خودگردان جوزا - راستی...! همین نزدیکی آقایی لاغر و مردنی با قدی حدود ۸۰/۱ سانتی متر که احتمالا چند تار موی سمت چپش را در آسیاب سفید کرده و رطوبتی که از برخوردش پیداست حق السکوتش را به مناقصه گذاشته با این اوصاف... با شناسنامه ای که دیگر شناسنامه نیست و یک عالمه اشعار که استرس تقدیر به خود می گیرند " هوازدگی " این روزها را بیش‌تر ترجیح می دهد و تو در این میان در عفونت یک شب که احتمالا هیچ سرنخی از خود بر جای نگذارد تنها هوا را بهانه می کنی... هرمان وطمانی
سپاس بۆ ( كاك بارزان)ی خۆشه‌ویست كه زه‌حمه‌تی كێشاوه‌و ئه‌م دوو كورته شێعره‌ی منی وه‌رگێــڕاوه به ئینگلیسی زه‌وی نیسكه و مه‌رگ گوڵ Earth is a seed .............................................. له‌م خه‌رمانه پێستینه خوێناوێ In this bloody skinny Aura
له‌نجه‌ی هه‌ڵدێر پێچ و چرپه نه‌خشه‌ی به با و چاوێكی لووس ( ئۆپێڕای باڕووت.......... مه‌ڵڵا !) هه‌ڵپاچ من و داپاچ بۆنت گنجی ماف و لێڵی ڕه‌شكه هه‌نگاوت نا بۆنم كردی بڵقم ئه‌دا له ڕازاوه‌ترین ئاكوارێۆمی هه‌رێم هه‌ڵاڵێ پڕژێی ده‌نگ و تراسكه ڕۆژنه‌ی ڕه‌نگم بیرت ئه‌كه‌م له خه‌م خۆرگه‌ی عاره‌ب تا پسانی نه‌پسانی سه‌رمه‌شقانه‌ی ترابلۆس بۆنت ئه‌كه‌م له یه‌كه‌م نامیلكه‌ی خودا و هه‌ست و هاوار گوێچكه‌م لاڵ و زمان ئه‌زرینگێته‌وه (قڕڕه و بۆنت........)و منیش خیچاو !
|
About![]()
له‌وڵاتێکدا ده‌ژیم که هه‌ر ڕۆژێ Archives4/21/2009 - 5/21/20093/21/2009 - 4/20/2009 2/19/2009 - 3/20/2009 12/21/2008 - 1/19/2009 11/21/2008 - 12/20/2008 10/22/2008 - 11/20/2008 9/22/2008 - 10/21/2008 8/22/2008 - 9/21/2008 6/21/2008 - 7/21/2008 4/20/2008 - 5/20/2008 Links
نووسین به کوردی
فرشته دانش پژوه |