هه‌واره چه‌له‌نگ نشینه‌کان
من له هه‌واری چه‌له‌نگ نشینه‌کانی خواره‌وه قسان ده‌که‌م
سێ نوخته‌یه له‌سه‌ر دێـــــــــــڕ... هاوبه‌شیمان ئاسمانێک و یه‌ک خۆر مانگێک و کۆمه‌ڵێ ئه‌ستێره زه‌وییه‌ک و پێداگری سێبه‌رێک نوقم بوونێ له فینجانهکهی جۆزا و گرسانی غوربه‌تی په‌ناهه‌نده‌یه‌ک کچێنیت وه‌ستاوه له ئه‌رشیڤی قه‌یران و شاگه‌شکه بوونی ئیشڕاقی ڕامووسان غه‌زه‌ل نووسی ساته‌کانمی که شاعیر نیــــــم، تۆ ئه‌دوێنم و که‌ره‌سته‌ی ههڵوهشانم قه‌مته‌ری سرهوتنته له ده‌سپێکی نه‌بوونت تارێکم ته‌نیوه ، نۆبه‌ره‌ی به‌خت بوون و ده‌ڵێنی په‌له‌پیتکه‌ی نهبزهکانم سێبه‌رت دهگرمێـــــــنێ له‌گه‌ڵ وه‌رینی هه‌ر گه‌ڵا دهرزیلهیێ له دار گوڵ نه‌بوویت... که من ئه‌بینم پاجۆشی به‌خت و نه‌بوونت شینتر له خۆت ساڵیانێکه جێ ماوم له غوربه‌تی ئۆردووگایێ که بهڕوویه و تۆش په‌ناهه‌نده‌ی شه‌وقی ئه‌و که هه‌ر تۆیی کڕێــــــوی ده‌که‌ی په‌شێو نیم و تۆ ئه‌دوێنم له کازێوی تێپهڕیــــنت به سه‌ڕ گۆنام هه‌ر خۆت ده‌تگووت: خه ونێکم دیوه سپی... خۆت بوویت و من بووم ئاسمانێک و یه‌ک خۆر و مانگێک و کۆمه‌ڵێ ئه‌ستێره زه‌وییه‌ک و باڵه‌فڕکه‌ی ڕێـــــــــــژنهی گوناح به‌داخه‌وه... چیرۆکی من نه ئه‌مه بوو لاره‌مل ئه‌نگاوته‌ی فیدا بوونت بێ من ته‌نیا، به‌دوای سیبهرێکا بووم که کچ بوو و کچێنی پێوه‌ری حیلکاندنی بورجێکی سه‌رکێش نێوان من و تۆ ئه‌م سێ نووختهیه و به‌س (...) هاوبه‌شیمان هه‌ر شتێک بێ هه‌ر باربووی دێــــــــــــــــــڕکانه و هیچ . هه‌رمان وه‌تمانی مه‌هاباد ـ خه‌زه‌ڵوه‌ری 1387 هه‌تاوی
| Design By : Night Skin |

