هه‌واره چه‌له‌نگ نشینه‌کان
من له هه‌واری چه‌له‌نگ نشینه‌کانی خواره‌وه قسان ده‌که‌م
له‌م ڕسته‌یه ئیستعاره هه‌ر شتێک بێ کارمامزێک نییه له ژێر په‌نجه‌کانی گورگ له کۆتایی ترین نوخته‌ی دێڕ ... گه‌ر داروین ڕاستی وتبێ په‌ڕاوێزێک بێ لێره‌دا ... مه‌سه‌له‌ن { مرۆڤێک حاشاهه‌ڵنه‌گره له‌م ڕووداوه } تۆ به‌رهه‌می تیۆرێکی نه‌گوڕیش بی گورگ حه‌قیقه‌تێکه له‌م باسه‌دا گه‌ر داروین ڕاستی وتبێ جاڵجاڵۆکه‌یه‌ک له ژووره‌که‌مدا عاشقه مه‌ڕ ته‌نیا مرۆڤێکه سه‌گ نایگرێ و من ده‌زانم کچه‌کان دیارده‌یه‌ک نین له‌م بواره‌دا کچه‌کان ته‌نیا دره‌ختن به شه‌قامدا تێپه‌ر ده‌بن گرێ پووچکه ده‌خۆن ئه‌و مه‌لانه‌ی له باویشکی دره‌ختێک سه‌رسم ده‌ده‌ن ئێوه پشووتان له کارمامزێکدا سواره که گورگ ده‌زانێ جێی ناهێڵێ له گۆڕانیشدا داروین خۆی کۆترێک بوو باڵ سپی حه‌زی ململانه‌ی خه‌ونی ڕاوچیه‌ک له‌م تیۆره و تۆش تا ده‌توانی بیر بکه‌وه له باران نه‌کا کوڕێک تێ‌بگا له پێگه‌یشتی کارمامزێک مه‌سه‌له‌ن { له‌م باسه‌دا } ...
| Design By : Night Skin |
