هه‌واره چه‌له‌نگ نشینه‌کان
من له هه‌واری چه‌له‌نگ نشینه‌کانی خواره‌وه قسان ده‌که‌م
وه‌ک دوو باڵی باڵنده‌ی فڕیو به‌ره‌و نه‌هامه‌تی وه‌رزه‌کان و نه‌گه‌یشتن به‌ره و وڵامی داهۆڵه‌کانی بێ هه‌راس تۆ گریان و من گیزه‌ڵ له فاقه و په‌یوه‌ند و سرنج که ده‌نگت بالۆکه‌ی ده‌کا ... له من... عاشق ئه‌زموونێک بنێشت ئه‌پێوێ له‌ش 1ـ بێ ڕه‌حمانه جوامێری قه‌ڵشی هه‌ژار ، که باشتر ته‌زوو داتبگرێ؟ 2ـ هه‌رده مێ جووته وه‌شێن غاری بۆ بزه‌ت ئه‌دا ، که زۆرتر خۆت دۆڕاندبێ ؟ 3ـ که باشتر پۆلیس گه‌شکه‌ی به ئاژاوه‌ت گرت ؟ ڕه‌گه‌ز تیرۆریست نییه خه‌ونی لاسوور بچه‌وسێنێ له خه‌ۆ دار بێزت لێ ده‌کا که نه‌تهێشت ...کچ بێ.... حاشا له گومان که نه‌گریس جیفڕکان ده‌دا له سپه‌ی ده‌نگت کۆچی کرد له گه‌ڕه لاوژه‌ی ئازادی نیگا و ( سڵاو ) سڵاو ... من له په‌یکه‌ری پیاوێکی په‌ککه‌وتۆوه گه‌ڕاومه‌وه قسه‌کانم ده‌کۆخن... له وشکه شیوی گلێنه‌تان... من سه‌ما نازانم... به‌ڵام خه‌ون ئه‌زانم بگێڕمه‌وه ! من گه‌ڕامه‌وه له له‌شی پیاوێکی په‌ککه‌وتوو که بالۆکه‌ی ده‌کرد ده‌نگ و حاوا بوومه‌وه له فه‌وجی فیته‌فیت و شه‌که‌تی کلۆ له نامیلکه سات تۆ... نوخته‌ی ڕزیوی کڕووزانه‌وه‌ی که ئه‌م هێزه‌ت به ده‌سته‌وه بوو فه‌رامۆشت کرد ( بیر ) ! ده‌نگم قوڵته قوڵتی دێ ... که ده‌گریم بۆ له‌شێ ، مێشیش بێزی لێده‌کا تۆ ساتێ بێ ئه‌م بلۆقه هه‌ڵناکه‌ی که‌چـــــــــــی... که‌وشه‌کانت جاسووستر له کۆتر و من ئاماده‌م بۆ گه‌ڕانه‌وه ...
| Design By : Night Skin |

