هه‌واره چه‌له‌نگ نشینه‌کان
من له هه‌واری چه‌له‌نگ نشینه‌کانی خواره‌وه قسان ده‌که‌م
چ بێ شه‌رمانه ته‌مه‌ن دەچرژێنێ شۆخی مناڵ له سووچی نیگا تەزووی مەوداش ، ڕەهێڵە پەتێکە پلاسمای بڕانەوە و فەلسەفەی مانەوەی هەتاو له نزیکترین درووشمەکانی دیواری ئەم کۆڵانە { سرنج بدەن ........ سرنج بدەن ! } [ مەنتیقەی قەدەغە ! ] {مەترسی مەرگ !!!} دەزانین سەنگەر بگرین لێک قسەکانمان ڕیز کەین له دوو جیبهەی برانبەر و عادەتیشمان هەبێ پێک ! له قەرەباڵغی شەقامەکانی که سەربازخانەن و ئاماده باش ، هەرێمی سێبەریش ناپارێزن فەوارەی دەکەن چەک و پۆتین له ئاسانەی حوزه‌یرانی زەمان له پشت چرکه‌کانی ڕۆژنامەوانانی ڕیز بوو بەر لەوەی لێک تێبگەن ! تاکسیەکانیش سنووری ئەو بەری شەقام دیاری دەکەن له ڕوو گرتنی بێ ڕەوشتی پاوانکاری و چرینی بێ بڕانەوەی سیگناڵەکانیان لەم کۆڵانە ، کە من نازانم لەوێ دەست و قاچ مانای چییه بزەی پۆلیس ئاوسه ئاوس به گریانی ژنانێک که تاقیگەی زەیستانی گوومانن چەکەکانی کە شێعر ئەنووسن و پۆتین لە ڕه‌گه‌زی وین ئیزن نادەن لێک تێبگەین !!! له نێوان سنووری شاعیرانی ئەم شەقامه ... ئەم کۆڵانە ... هەر دەبێ عادەتمان هەبێ پێک !!!
| Design By : Night Skin |
