هه‌واره چه‌له‌نگ نشینه‌کان
من له هه‌واری چه‌له‌نگ نشینه‌کانی خواره‌وه قسان ده‌که‌م
ـــ چ ده‌نووسی { من } ؟!
+ " که‌سێک ده‌یویست کراست له‌به‌ر دادڕێ " ! " قه‌ره‌چیه‌کان پێده‌که‌نن به سنوور " ! " ژنی دراوسی دیهه‌ویست مێرده‌که‌ی له به‌رخۆی به‌رێ " ؟ ـــ له هه‌ڵه دای ... { خۆم } + له نێوان قشقه‌ڵه و کۆتر یه‌کیان ده‌گمێنن ... ـــ شتێک بنووسه { من} + ئاخ ... شتێک بنووسێ {خۆم } ـــ بنووسه ... تاکوو با بیانکات به به‌رخوێنی به‌ندیخانه‌کانی نێوان من و خۆم با له ژێر چه‌قه‌ره‌ی ئه‌م جووڵه‌یه، قامکه‌کان شه‌رمه‌زاری بێ ده‌نگی من نه‌بن ! + " که‌سێک ده‌یویست کراست له‌به‌ر دادڕێ " ؟ ـــ گێره‌ت له هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێ ! { من} + سنوور به‌ستراوه ! {خۆم } ـــ چووزانم له میاندواو ده‌گه‌ڕێ { من} !!! + " قه‌ره‌چیه‌کان پێده‌که‌نن به سنوور " ؟ ـــ 1 . به یه‌قین بزانه ئه‌مه شێعر نییه ، 2. قه‌ره‌چی و سنوور له یه‌ک دێڕدا ناگونجێن، 3. چ ده‌گا به کۆتر و قشقه‌ڵه ئه‌وه‌ی بفڕێ به جۆرێک ده‌گمێنێ ! + ده‌گمێنێ من ... خۆم ده‌گمێنم ... من ده‌گمێنم ... ده‌مانگمێنن ... ده‌گمێنینه‌وه ... ده‌مانگماند ... ده‌گمێنین ... ئه‌وه چیه له ده‌ماره‌کاندا جووڵه‌ی ده‌کا {خۆم } ؟ ـــ گوێی مه‌ده‌یه [ ڕه‌گی غیره‌ت ] درێژه بده {من} ... + " له ئه‌نجامی هێرشه خۆکوژیه‌که‌ی ژنه جیران ، داهاتووی چوار مناڵی قوڕ به سه‌ر قوربانی کرا ، + گێره‌ی له هه‌و... [ ببورن] میاندواو ده‌گه‌ڕی من ... " قه‌ره‌چی به‌خته‌وه‌ره [ سنوور ناناسێ ] ـــ هیچ نانووسم {خۆم } ... + من ... ده‌گمێنم ... " دراوسێ غه‌می بۆ ده‌خۆم من " ـــ سنوور به‌ستراوه .... + " که‌سێک ده‌یویست کراست له‌به‌ر دادڕێ { خۆم } " ؟! ـــ خۆم ده‌گمێنێ {من }... + من ده‌گمێنم {خۆم }....
| Design By : Night Skin |
